لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا هەردو یانەی چێڵسی و مانچستەریونایتد سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی جامەکەو توانیان شکست بە رکابەرەکانیان بهێنن.
یانەی چێڵسی توانی بە دوو گۆڵی مۆراتا شکست بە یانەی نۆتینگهام فۆریست بهێنێت و گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٤٩ و ٥٩ تۆمارکران.
لە یارییەکی تردا یانەی مانچستەریونایتد توانی پێنجەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست بهێنێت و بە ئەنجامی ٢-٠ شکست بە یانەی ریدینگ بهێنێت.
گۆڵەکانی مانچستەریونایتد ماتاو لۆکاکۆ تۆماریان کرد.