مه‌حموود سه‌نگاوی: هیچ لارییەكمان لە دوو ئیدارەیی نییە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەکێتی دەلیت،  لەگەڵ دوو ئیدارەیی نین، بەڵام ئەگەر لە قازانجی خەڵكی سنورەكە بێَت لاریان لە دوو ئیدارەیی نابێت. 

مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی ئاهەنگی رێزلێنان لە تیپی وەرزشی هەڵەبجە رایگەیاند" ئێمە لەگەڵ دوو ئیدارەیی نین و دژی دەوەستینەوە، بەڵام ئەگەر قازانجی خەڵك لەم سنوورەدا بكەوێتە مەترسییەوە هیچ لارییەكمان لەدوو ئیدارەیی نییە".

وتیشی "بەداخەوە وڵاتەكەمان بە عێراقیشەوە، كێشەی زۆرە و خەڵكیش لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنەكان هەر كەسەو بە بیر و بۆچوونی خۆی رای خۆی دەردەبڕێت، بەڵام هەقە هەموومان قازانجی گەلەكەمان لەپێش هەموو قازانجەكانەوە بوێت و نابێت لەسەر پۆستێك ژیان لە خەڵك تێكبدەین".

سەنگاوی لەبارەی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێێ حکومەتی هەرێم رەخنەی لە حزبەكانی هەرێمی كوردستان گرت و وتی "چەندین مانگە هەڵبژاردنمان كردووە، بەڵام نەمانتوانیووە حكومەتێك پێكبهێنین،لەبەرئەوەی لایەنێك دەڵێت ئێمە لە هەڵبژاردن زۆرمان هێناوە و لایەنێكی دیكە دەڵێت ئێمە زۆرمان هێناوە، بەڵام دیارە كە برادەرانی پارتی لە سنورەكەی خۆیان زۆریان هێناوە و ئێمەش لێرە زۆرمان هێناوە".


PM:09:51:05/01/2019