تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند ساڵی رابردوو ٢٢٣ كۆمه‌ڵكوژی له سووریا ئه‌نجام دراون كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بوون و له ئاكامدا به تێكڕایی دوو هه‌زار و ٧٤١ سڤیل بوونه‌ته قوربانی كه نیوه‌ی زیاتریان ژن و منداڵ بوون.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی به "كۆمه‌ڵكوژی" ناوبردوه كه له زیاتر له پێنج سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه له ساڵی ٢٠١٨."
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ٢٢٣ كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، رووسیا، رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، داعش و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراون به تێكڕایی دوو هه‌زار و ٧٤١ سڤیل بوونه‌ته قوربانی كه ٨٢٦یان منداڵ و ٥٦٥یان ژن بوون.
هێزه‌كانی رژێم ١٣٠، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ٢٨، رووسیا ٢٧، رێكخراوی تیرۆریستی داعش ٨، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ٤، گرووپه‌كانی دیكه‌ش ٢٦ كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجام داوه.