جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، دوایین هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند "به‌بێ پاراستنی كورد له سووریا ناكشێینه‌وه".
جۆن بۆڵتن كه ئێستا به سه‌ردانێك له ئیسرائیله و پرسی كشانه‌وه سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه، به‌بێ پاراستنی كورد له سووریا ناكشێینه‌وه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌ره‌نتی له توركیاش وه‌رده‌گرن و نایانه‌وێت دوای ئه‌وان توركیا پرۆسه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات و پێویسته له‌و باره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتۆن بكه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاندووه، دوای بڕیاره‌كه‌ش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی زۆر له بڕیاره‌كه گیرا، دواتریش تره‌مپ رایگه‌یاند، هیچ خشته‌یه‌كی كاتی‌یان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان دانه‌ناوه.