بەم ڕێگایانە مێشکت ئارام بکەرەوە
زۆربەی جار بەهۆی کارکردنی زۆر و ماندووبوون یاخود بیرکردنەوە ، وکێشەو جەنجاڵییەکانی ژیان مێشکمان ماندوو دەبێت ئەمەش وادەکات تووشی توڕەی و بێتاقەتی ببین، هەرکات هەستت بەم حاڵەتە کرد ئەوا بەم ڕێگایانە مێشکت دۆخی خۆت ئاسای بکەروەو ئارامی بە مێشکت ببەخشە.
ـ هەناسەدان: هەوڵبدە هانەسەیەکی قوڵ هەڵبمژی دواتر لەسەر خۆت بیدەیتەوە ئەم کارە بۆ ماوەی یەک خولەک ئەنجام بدە.
ـ سەیری ماسی و دەریا بکە: ئەوکەسانەی سەیری ماسی لەناو دەریادا دەکەن هەست بە مورتاحی و حەسانەوە دەکەن .
ـ مەشق کردن: تەنها پێنج خولەک مەشق کردنی وەک ڕێکردن یارمەتی ئارم بوونەوەی مێشک دەدات.
ـ یارمەتی دانی کەسێک: کاتێک هەڵدەستیت بەیارمەتی دانی کەسێک لایەکی مێشک دەحەسێتەوەو هەستی تەنهایت نامێنێت، هەروەها کاریکەری لەسەر تەندرووستی دڵ دەبێت.
ـ ئەنجامدانی یۆگا: ئەنجامدانی یۆگا یارمەتی کۆنترۆڵکردنی هەناسە دەدات هەروەها ووریات دەکاتەوە، هەستی حەسانەوەت پێدەبەخشێت و قەلەقی ناهێڵێت.
ـ هەڵکۆڵین و پاکردنەوەی بنی درەخت: هەڵکۆڵینی خاک دەبێتە هۆی زیاکردنی سەرنج ، ئەمەش وادەکات کەمتر هەست بە بێتاقەتی بکەیت.
ئا: هە -ف
سەرچاوە: webmd
PM:09:47:06/01/2019