ڤیدیۆ.. کۆمسای لە ساتی رودانی بومەلەرزەکە...

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، کۆمسای ڤیدیۆیەکی خۆی لە ساتی رودانی بومەلەرزەکەی ئەمشەو بڵاوکردەوە.

لە بەشی ستۆری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کۆمسای ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ساتی رودانی بومەلەرزەکەیە.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کۆمسای لەکاتی رودانی بومەلەزەکە دەشڵەژێت و زۆر دەترسێت و بەپەلە ڤیدیۆکە دەپچڕێنێت.

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.





PM:11:31:06/01/2019