جۆن بۆڵتون، راویژكاری ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێك گه‌یشته توركیا و میدیاکانی ئەمریکاش
هۆکاری سەردانەکەیان ئاشکرا کرد.
بە گوێرەی
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، "بۆڵتون له‌و سه‌ردانه‌یدا هه‌وڵ ده‌دات
گرێنتی له ئه‌نقه‌ره وه‌بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له سووریا، توركیا هێرشی سه‌ر كوردانی سووریا نه‌كات".
ئەو ڕۆژنامە
بەناوبانگەی ئەمریکا ئاشکراشی کردووە، سبه‌ی سێشه‌ممه بۆڵتون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
باڵای توركیا كۆببێته‌وه، له‌ناویان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری
توركیا.
دوێنێش بۆڵتن
ڕایگەیاند "مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا په‌یوه‌سته
به گرێنتیدانی ئه‌نقه‌ره كه هێرش نه‌كاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له باكووری
سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات".