کۆسرەت رەسوڵ پەیامێک ئاراستەی مەسعود بارزانی دەکات

کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لە رێگای دەربازی کوڕیەوە نامەیەک ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەکات.

رۆژی هەینی ٤ ی کانووی دووەم دەرباز کۆسرەت رەسوڵ نامەیەکی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی نامەیەک ئاراستەی مەسعود بارزانی دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، لەو نامەیەدا کە چەند تەوەرێکی گرتۆتە خۆی، کۆسرەت رەسوڵ ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ئاسایی بکرێتەوە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێویستە چەند لیژنەیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و، لیژنەیەک بۆ پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا پێکبهێرێت کە کار لەسەر ئاسایی کردنەوەی پرسەکانی نێوان هەردوولاو، پرسی نەوت و بودجە و، پرسی پێشمەرگە بکات.

بەپێی زانیاریەکانی سپی وەلآمدانەی مەسعود بارزانی ئەرێنی بووەو، لەبەر رۆشنایی ئەو نامەیە بڕیار بوو سبەی سێ شەممە کۆبوونەوەی لوتکە لە هاوینە هەواری پیرمام ئەنجام بدرێت، بەلآم لە بەر چەند هۆکارێک کە پەیوەندی بە یەکێتی یەوە هەیە کۆبوونەوەکە دواکەوتووە.

تا ئێستا بەتەواوی هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەکە لەلای یەکێتی روون نەبۆتەوە.

هەرچی پارتی یە پەلەیەتی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەلآم یەکێتی دەیەوێت پێش پێکهێنانی کابینە، ریكکەوتنێکی نوێ لەنێوان هەردوولادا لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت و ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی کەرکوک و بەغدا بکرێت.
 



PM:08:53:07/01/2019