بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبێتەوە و پرسی دوورخستنەوەی ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە پۆستەكەی تاوتوێ بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە "سپی" دراوە كۆبوونەوەكە بەهۆی ئامادە نەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن سەركەوتوو نەبووە.
"سپی" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندیكرد بە ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ناوبراو ڕایگەیاند "كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی دیكە دواخراوە"، بەبێ ئەوەی كاتەكەی ئاشكرابكات.
ناوبراو ڕەتیشیكردەوە كە هیچ زانیاریەكی زیاتر لەو بارەیەوە ئاشكرابكات.
ئەو هەوڵەش دوای ئەوە دێت بڕیاری دەستگیركردن بۆ ڕێبوار تاڵبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە وەكالەت دەرچووەوە و لە دام و دەزگا ئیداریەكان كار بە برشیارەكانی ناكرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە "سپی" شەوی ڕابردوو ووردەكاریەكانی یەكێتی و پارتی بڵاوكردەوە كە پرسی كەركوك یەكێكە لەو پرسانە: