پۆلیسى دهۆک رایگەیاند چوار کەسیان بەتۆمەتی پارەیان ساختە دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ژنەو زێڕى دزیوە.
هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک رایگەیاند " لە قەزاى بەردەرەشى سەر بە پارێزگاى دهۆک، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردوە کە یەکیان خەڵکى زاخۆ بووەو ئەوى تر سورى بووە، لە وڵاتى سوریا پارەیان ساختە کردووەو لە قەزاى بەردەرەش هەوڵى ساخکردنەوەیان داوە.
ئامائەی بەوەشکردووە"هەر لە قەزاى بەردەرەش کەسێکیان دەستگیرکردووە کە دوو کیلۆ زێڕى لە بازرگانێک دزیوە، هەروەها ژنێکیشیان دەستگیرکردووە کە لەناو بازاڕ ٩٠ گرام زێڕى لە ژنێکى تر دیزیوە.
وتەبێژى پۆلیسى دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، کە تۆمەتبارەکانیان داوەتە دادگا، هەروەها توانیویانە دەست بەسەر پارە ساختەکەدا بگرن و زێڕەکەش بگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکانیان.