فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی بناری قەندیل دەکەن

فڕۆکەکانی تورکیا لە ئێوارەی ئەمڕۆوە گوندی بۆکریسکان و گەڵی بەدرانیان لە بناری قەندیل بۆردومان کرد.

نەهرۆ عبدوڵا بەڕێوەبەری شارەدێی سەنگەسەر وتیویەتی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردمانی گوندی بۆكریسكانیان لە بناری قەندیل دەست پێ كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا پێنج جار لەسەریەك گوندی بۆكریسكانیان بۆردمان كردووە و بۆردمانەكەیش زۆر نزیك بووە لە ئاوەدانی كە بەو هۆیەەوە دەرگا و پەنجەرەی چەندان ماڵ و مزگەوتی گوندی بۆكریسكان شكاون و هاوكات سەرچاوەی ئاوی گوندەكەشی تێكداوە



PM:10:00:08/01/2019