له ئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای بێستانه - قوشته‌په له‌نزیك گوندی كه‌رزۆر سەر بە پاڕیزگای هەولێر سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەمە 9ی کانونی دووەم، له‌سه‌ر رێگای بێستانه - قوشته‌په له‌نزیك گوندی كه‌رزۆر، ئۆتۆمبێلێكی پیكابی ده‌بڵ به‌هۆی تیژڕه‌ویی و ته‌ڕبوونی رێگاكان به ئاوی بارانه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و له‌رێگا ده‌رچوو و كه‌وته ناو هه‌ڵدێرێك".
راشیگەیاند، "له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا سێ سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ست دا و شۆفێره‌كه‌ش بریندرابوو و زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتوە".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر داوشی له شۆفێران کرد، كه له‌كاتی ته‌ڕبوونی رووی شه‌قامه‌كان به ئاوی باران به خێراییه‌كی كه‌م لێخوڕین بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی توشی كۆنترۆڵ له‌ده‌ستدان نه‌بنه‌وه.