وەزیرێکی پێشوی ئیسرائیل بە ١١ ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت

دادگای ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ وڵاتی ئێران سزای ١١ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر "گۆنێن سێگێڤ" وەزیری پێشووی وڵاتەکەیدا سەپاند.

ئەمرۆ چوارشەممە ٩ی کانونی دووەم، گۆنێن سێگێڤ، وەزیری وزە و ژێرخانی پێشوی حکومەتی ئیسرائیل دانی بەوەدا نا، کە لەماوەی رابردوودا سیخوڕیی بۆ حکومەتی ئێران کردووە، بەوهۆیەوە سزای ١١ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

سیگێڤ لەگەڵ ئەوەی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام بە پارێزەرە تایبەتەکانی خۆی وتووە، بەو کارەی وستویەتی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل لەو رێگەیەوە متمانەی ئێرانییەکان بەدەست بهێنێت.

بەپێی میدیاکانی ئێران، دادگای ناوەندی ئۆرشەلیم بڕیارەکە جێبەجێ دەکات و دادگاییکردنەکەش لە ڕۆژی ١١ی مانگی شوباتی داهاتوودا بەڕیوەدەچێت. 

مانگی ئایاری ساڵی رابردوو گۆنێن سێگێڤ لە گینیا و لەسەر داوای حکومەتی ئیسرائیل لەلایە پۆلیسی ئینتەرپۆڵەوە دەستگیرکرا و دواتر رادەستی ئیسرائیل کرا.

ئەو تۆمەتەی ئاراستەی سیگیف کراوە بریتییە لەوەی چەندجارێک لەگەڵ ئێرانییەکان لە دەوڵەتانی بیانی کۆبووەتەوە و زانیاری سەبارەت بە دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل داوەتە ئێرانییەکان، کاتێک بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ وەزیری وزەی ئیسرائیل بووە.


PM:06:53:09/01/2019