سەرۆک وەزیرانی عێراق: پارتی دەگەڕێتەوە کەرکوک

سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە وەفدێکی یەکێتی ڕاگەیاندووە پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كەركوك و بارەگاكانی دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوە و ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتیش ڕایگەیاند سەرۆك وەزیران پێی راگەیاندین بەهیچ شێوەك رێگە بە جوڵەی هێزی سەربازی نادات و بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو بابەتەش، چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی دەكات.

ناوبراو ئاشکراشی کرد کە وەفدەکەی یەکێتی بە عادل عەبدولمەهدی وتووە "لەدوای ساڵی 2003ەوە لە كەركوك ئاڵای كوردستان تا ساڵی 2017 هەڵكراوەو هیچ كێشەیەك نەبووە، هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش لەسەر بارەگاكانی یەكێتی بەمافی خۆمان دەزانین و بەهیچ شێوەیەكیش ئاڵای كوردستان داناگیرێت." 

هەروەها دەڵێت  عادل عەبدولمەهدی پێی راگەیاندین پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كەركوك و بارەگاكانی دەكاتەوە.



PM:08:55:10/01/2019