وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتی تورکیا بۆ سلێمانی ڕاگەیەندرا

بەرێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕایگەیاند  لە دوو هەفتەى داهاتوودا گەشتەکانى فڕۆکەخانەکە بۆ تورکیا دەستپێبکاتەوە.

تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تی وتووە، هەوڵ هەیە بۆ کردنەوەى گەشتەکانى فڕۆکەخانى سلێمانى بۆ تورکیا و پێشبینى دەکرێت لەدوو هەفتەى داهاتوودا گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکى فەرمیان بەدەستنەگەیشتووە، چونکە ئەوە دەبێت لەلایەن تورکیاوە بڕیارى لەسەر بدرێت و بەفەرمى ئاگادار بکرێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ماوەى ساڵێک و سێ مانگە تورکیا گەشتەکانى بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕاگرتووە و پێشتر گەشتەکانی تورکیا بۆ هەولێریش ڕاگیرابوو بە هۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە.



PM:11:55:10/01/2019