مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند هەڵكردنی ئاڵای كوردستان كەركوك بڕیارێكی دەستووری و یاساییە و كەیسەكەشیان بردووەتە دادگای باڵای فیدراڵی بۆ یەكلاكردنەوەی.
مەڵبەندی یەكێتیی لە كەركوك لە روونكردنەوەیەكدا كە بۆ ڕای گشتی بڵاوکردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ "سپی" نێردراوە دەڵێت "ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و ئارامی ره‌وشه‌كه، به ئه‌ركی له پێشینه‌ی خۆمانی ده‌زانین، هه‌ر له‌م پێناوه‌دا بریاره‌كه ته‌نها بۆ مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ركرا له‌م قۆناغه‌دا. ئێمه له ناو كه‌ركوك له زۆرترین گه‌ڕه‌ك و ناوچه و قه‌زاو ناحیه‌كان باره‌گامان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه و نیگه‌رانییه‌ك دروست نه‌بێت له‌و شوێنانه‌دا كه پێكهاته‌ی جیاوازی تێدا نیشته‌جێیه. هاوكات ئه‌م بابه‌تە به لاڕێدا نه‌برێت".
دەقی روونكردنەوەكە:
روونكرنه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی (2)ی رێكخستنی كه‌ركوكەوە
بۆ رای گشتی..
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری شاری كه‌ركوك!
بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك، پاڵپشت به ده‌ستوورو یاسا كارپێكراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، مافێكی ڕه‌وا و دیموكراتییانه‌یه. له‌م راونگه‌یه‌وه یه‌كێتی بڕیاریدا ئاڵای كوردستان له پاڵ ئاڵای عێراق و لۆگۆی (ی.ن.ك) له سه‌ر هه‌ردوو باره‌گای (مه‌كته‌بی سیاسی‌و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك) به‌رزبكاته‌وه.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و ئارامی ره‌وشه‌كه، به ئه‌ركی له پێشینه‌ی خۆمانی ده‌زانین، هه‌ر له‌م پێناوه‌دا بریاره‌كه ته‌نها بۆ مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ركرا له‌م قۆناغه‌دا. ئێمه له ناو كه‌ركوك له زۆرترین گه‌ڕه‌ك و ناوچه و قه‌زاو ناحیه‌كان باره‌گامان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه و نیگه‌رانییه‌ك دروست نه‌بێت له‌و شوێنانه‌دا كه پێكهاته‌ی جیاوازی تێدا نیشته‌جێیه. هاوكات ئه‌م بابه‌تە به لاڕێدا نه‌برێت.
بۆیه به هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌ێنین، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك، یان كه‌سانێك له خۆشه‌ویستیان بۆ ئاڵاكه له شوێنی تر به‌رزیان كردبێته‌وه، ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكه.
هه‌روه‌ك به‌پێویستشی ده‌زانین هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه، كه له ئێستادا ئه‌م كه‌یسه له دادگای باڵای فیدڕالی عێراقه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه جگه له بڕیاری دادگا هیچ رێ‌و شوێنێۆی دیکە قبوڵ ناكه‌ین. سوپاس و ده‌ست خۆشی له خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین، بۆ پشتیوانیکردنیان له یه‌كێتی و ئاڵای كوردستان.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
مه‌ڵبه‌ندی (2)ی رێكخستنی كه‌ركوك
11ی كانونی دووه‌می 2019