خۆبەخشێکی نەوەی نوێ وەڵامی عەلی حەمە ساڵح دەداتەوە

محەمەد ئیسماعیل، خۆبەخش لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەداتەوە و دەڵێت "کاک عەلی خەتای ئێن ئار تی نەبوو،خەتای ئەم ١٨ خاڵە بوو".

لە نوسینێکدا محەمەد ئیسماعیل، نوسیویەتی "جارێ پێش هەمو شت پێم سەیرە کاک عەلی و هەندێکی تری ناو حیزبەکانی دەروەی پارتی و یەکێتی هێندە قسە لەسەر نەوەی نوێ دەکەن،بۆ قسە لەسەر پارتی و یەکێتی ناکەن؟ ئایا هەست ناکەیت رۆڵی ئێوە ئەوەیە کە ئاژاوە لە ناو هێزەکانی تر دروست بکەن و فشار لەسەر پارتی و یەکێتی کەم بکەنەوە؟".

دەقی نوسینەکە:

کاک عەلی خەتای ئێن ئار تی نەبوو،خەتای ئەم ١٨ خاڵە بوو، هیوادارم باش بیانخوێنیتەوە:

جارێ پێش هەمو شت پێم سەیرە کاک عەلی و هەندێکی تری ناو حیزبەکانی دەروەی پارتی و یەکێتی هێندە قسە لەسەر نەوەی نوێ دەکەن،بۆ قسە لەسەر پارتی و یەکێتی ناکەن؟ ئایا هەست ناکەیت رۆڵی ئێوە ئەوەیە کە ئاژاوە لە ناو هێزەکانی تر دروست بکەن و فشار لەسەر پارتی و یەکێتی کەم بکەنەوە؟

کاک عەلی دەڵێت خەتای کەناڵی ئێن ئار تی و نەوەی نوێیە کە هاوڵاتییان نەچون بۆ دەنگدان و بێ هیوا بوون، ئەم قسەیەی عەلی جگە لەوەی هێرش کردنە سەر میدیایەک و هێزێکی سیاسیە کە لە یەکەم ساتی دروستبونیەوە بە هێرشی دەسەڵات و سوتان و گرتنی پەیامنێر و خەڵکەکانیەوە، دەستی کرد بە پەخش و دەستیان کرد بە کاری سیاسی، هێندەی تر خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی.

کاکە عەلی لەبەر ئەم ١٧ هۆکارە خەڵکی نەچون بۆ دەنگدان و تەنانەت باوەڕیان بە هیچ هێزێکی سیاسی نەماوە و کاتی دەوێت تا جارێکی تر متمانە دروست بکرێتەوە:

١- بەڵێی کاک عومەر بۆ ریفراندۆم و رەدوکەوتنی بارزانی لە پرسی ریفراندۆم.

٢-بێ دەنگی گۆڕان لە روداوی ١٦ ی ئۆکتۆبەر.

٣-خۆدزینەوەی گۆڕان لە پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی کۆتایی سالی ٢٠١٧ .

٤- بێ دەنگی گۆڕان لەسەر پرسی تەزویری ١٢ ی ٥ ی هەڵبژاردنی عێراق.

٥-بێ دەنگی گۆڕان لە هەڵکوتانە سەر گردەکە لە لایەن یەکێتیەوە.

٦- هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەریم لە لایەن گۆرانەوە، کە رێی خۆش کرد بۆ چارەسەری کێشەی ناو بنەمالەی بارزانی و کردنەوەی دەرگا بۆ نێچیرڤان بارزانی بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکە.

٧- دەنگدان بە هەمواری یاسای تیرۆر کە لە بەرژەوەندی پارتی بوو، وە کە بە هۆی ئەو یاسایەوە سەدان کادیری کۆمەڵی ئیسلامی دەستگیر کراون.

٨- داواکردنی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم (تەنها چەند رۆژێک پێش دەستپێکی بانگەشە)،لە کاتێکدا گۆڕان هەمیشە داوای هەڵبژاردنی دەکرد.

٩- هەڵسوکەوتەکانی بەرپرسانی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی، بە تایبەت ١١ هەزار پرۆژەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر و گولدانانی بابەکر دڕەیی بۆ هێرۆ.

١٠- بێ دەنگی گۆڕان لە دەرکردنی وەزیرەکانی و سەرۆکی پەرلەمان لە هەولێر.

١١- بێ دەنگی خودی وەزیرەکان کە تا ئێستا کەسێکی وەک موستەفای سەید قادر نەیتوانیوە یەک چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی بکات و دژی پارتی و ئەو هەڵسوکەوتە قسە بکات.

١٣- بونی کادیرەکانی گۆڕان بە پارتی و چونیان بۆ ناو پارتی و یەکێتی، وەک رێباز حەملان و موسعود حەیدەر و سەرکەوتی کوبە.

١٣- تاپۆکردنی گردەکە لەسەر کوڕەکانی کاک نەوشیروان و دەستگرتن بە سەر میدیای حیزب و داهاتی حیزب و دوبارەکردنەوەی شێوازی حوکمی بنەمالە،هاوشێوەی ناو یەکێتی و پارتی.

١٤- وەرگرتنی ٢٥ دەفتەری مانگانە لە یەکێتی، بە دانپیادانانی خودی عەلی حەمە سالح.

١٥-وەرگرتنی یەک ملیۆن دۆلار لە پارتی لە لایەن موستەفای سەید قادرەوە بۆ بانگەشەکانی هەڵبژاردنی هەرێم.

١٥- باڵباڵێنی ناو گۆران و کێشەی نێوان گەنجان و پیران و هەروەها قایەری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود لە لایەک و کوڕەکانی کاک نەوشیروان و عومەری سەید عەلی، لە لایەکی تر.

١٦-نەبونی هیچ گەنجێک لە ناو خانەی راپەراندن و شکاندنی پەیام و وەسێتەکەی کاک نەوشیروان کە داوای کردبوو توانای گەنجان تێکەڵ بە ئەزمونی پیران بکەن لە ناو خانەی راپەراندن.

١٧- رۆشتنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەکێتی و فرۆشتنی ئەو هەمو دەنگە و ئەو هەمو پشتیوانیەی هاوڵاتییان بە پۆست و دەسەڵات.

ئەمانە هۆکار بوون نەک نەوەی نوێ و ئێن ئار 
تی.
١٨-گۆرینی سەرۆک لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە سەر داوای پارتی، لە عەبدوڵای مەلا نوری بۆ عەلی حەمە ساڵح.

ئەگەر نەوەی نوێ و ئێن ئار تی نەبوایە ئەوا ئێستا ئەم چەند کورسیەی ئۆپۆزسیۆن و ئەم دەنگە ئازایانە بونیان نەدەبوو، وە ئیستا هەمو کورسیەکانی پەرلەمان سەرەیان گرتبوو بۆ وەرگرتنی پۆست و وەزارەت.

ئەگەر ئێن ئار تی نەبوایە ئیستا هاوڵاتییان هەمو رۆژێک چۆن راستی هەوالەکان و درۆی بەرپرس و حیزبەکانیان دەبیست.

دان بنێن بە راستی و بەسە درۆ، درۆی ئێوە خەلک سارد دەکاتەوە، وە خەبات و ئازایەتی گەنج و پیرەکانی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ ، هیوا دەگێڕێتەوە بۆ هولاتیان و متمانە دروست دەکاتەوە سەر لە نوێ.

محەمەد ئیسماعیل- خۆبەخش لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ


PM:05:41:11/01/2019