بەئەنجامدانی ئەم چەند کارە کرداری هەرست خێرا بکەو خۆت بەدوور بگرە لەکێشەکانی


زۆرێک لە خەڵکی کێشەی هەرسیان هەیە زۆربەی کێشەکانی هەرسیش دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی ناتەندرووست و شێوازی خۆراک لەبەرئەوە هەمیشە هەوڵبدە ئەو خۆراکانە بخۆی کە ماددەی خۆراکی زۆرەو تەندرووستە.
 کاتێک مرۆڤ  هەرسی تووشی کێشە دەبێت چەند نیشانەیەکی تێدا دەردەکەوێت ئەوانیش، قەبزی، سکچوون،  دڵەکزێ، هەوکردن و تووشبوون بە کەڕووی ڕیخۆڵە،  ڕشانەوە ، غازات . ڕەنگە زۆرێکمان تووشی هەریەک لەم کێشانە بووبین ، بۆیە پسپۆڕان چەند ڕێگایاکیان داناوە بۆ دەرباز بوون لەم کێشانە. ئەوانیش:

ـ جوینی خۆراک بەتەواوی: گرنگترین بەشی هەرس جوینی خۆراکە بەجوانی لەبەر ئەوەی  کاتێک خۆراک بەجوانی دەجوێت لەسەر کرداری هەرس ئاسان دەبێت بۆیە پێویستە بەلەسەرخۆی و بەجوانی خواردن بخورێت.

ـ  خواردنی دەوڵەمەند بە فایبەر(ڕیشاڵ): فایبەر ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە تەندرووست ڕاگرتنی کرداری هەرسدا، ئەوخواردنانەی ڕێژەی فایبەریان باشە وەک،  میوە و ، سەوزەکان، چەرەسات، دانەوێڵە.

ـ  وەرزشکردن: ئەگەر دەتەوێت کرداری هەرست خێرا ببێت و خۆرادن  خێرا هەزم بکەیت ئەوە هەستە بەئەنجامدانی وەرزشەکانی وەک ڕێکردن، ڕاکردن، مەلەکردن و هەروەها یۆگا.

ـ چەوری بەسوود: خواردنی چەورییە بەسوودەکانی وەک ڕۆنی ماسی زەیتی زەیتوون، چەوری گوێز، و ئەڤەکادۆ یارمەتی چالاک بوونی ڕیخۆڵە دەدەن ڕیخۆڵە لە تووشبوون بە هەوکردن دەپارێزن.

ـ  دووربکەوە لە قەلەقی:  قەلەقی کاریگەرییەکی خراپ لەسەر کرداری هەرس بەجێ دەهێڵێت دەبێتە هۆی تووشبوون بە کێشەکانی هەرس وەک برینی گەدە ، سکچوون، قەبزی.

ئا: هە ف

سەرچاوە: doctor.ndtv.com



PM:09:42:11/01/2019