بەهۆی ئەو بەفرەی ناوچە شاخاویەکانی دەوری هەولێری گرتۆتەوە ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان بۆ گشت چوون بۆ ئەو ناوچانە قەرەباڵغیەکی زۆریان دروستکردووەو چەندان رێگای هاتوچۆ داخراوە.
زاهیر محمد غەفور، بەرێوبەری هاتووچۆی كۆیە لە ڵیدوانیکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی، بازگەی دێگەڵە رێگا بە هیچ ئۆتۆمۆبیلێك نادات داخیڵی هەولێر ببێت، بەڵكو دەبێت بەرێگای سماقوڵی و حاجی وسوو داخڵی ههولێر ببن".
بەرێوبەری هاتووچۆی كۆیە وتیشی، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ هەینیە خەڵكی بۆ شەرە بەفر هاتونەتە دەرەوە ئێستا دەگەرێنەوە بۆ ناو هەولێر بۆیە ئاسایشی بازگەی دێگەڵە رێگا بە هیچ ئۆتۆمۆبیلێك نادات بێنه نێو ههولێر تا ئەو كاتەی ئەو لۆدە لەسەر ئەو رێگایە نامێنێت.
شەپۆلێکی بەفربارین دوو رۆژی رابردوو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتەوەو لەچەندین شوێنی هەرێم بەفر سپی کرد.