له‌دوای ئه‌و كه‌مپینه‌ی كه به‌ناوی GoFundMe كۆمارییه‌كان، هه‌ڵمه‌تی بۆ ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانی دروستكردنی دیواره‌كه‌ی سنووری نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكا، تائێستا بڕی 20 ملیۆن دۆلار-ی پێبه‌خشراوه. به‌خشینی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن بازرگان و كۆمپانیا و ئه‌و هاووڵاتیانه‌وه‌یه كه مه‌یلی دروستكردنی دیواره‌كه ده‌كه‌ن و كاره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ به‌ڕاست ده‌زانن.
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنگتن پۆست ئه‌مه ژماره‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره له‌دوای چه‌ند رۆژێك له‌بانگه‌وازه‌كه‌و ئاره‌زوویه‌كی سه‌یره بۆ دروستكردنی دیواره‌كه، به‌ڵام به‌پێی راپۆرته‌كه پسپۆرانی بواری بیناسازی پێیانوایه ئه‌م بڕه فریای سه‌رۆك تره‌مپ ناكه‌وێت، چونكه ژماره‌یه‌كی گه‌وره نییه.
سه‌رۆك تره‌مپ داوای 5 ملیار دۆلار ده‌كات جێبكرێته‌وه له‌میزانیه‌ی حكومه‌تدا بۆ دروستكردنی دیواره‌كه، به‌ڵام دیموكراته‌كان ئه‌مه‌یان قبوڵ نییه، بۆیه سه‌رۆك تره‌مپ مافی ڤیتۆی به‌كارهێنا و شه‌تداونی حكومه‌تی راگه‌یاند له22ی دیسێمبه‌ری 2018ه‌وه كه تا ئه‌مڕۆ 22 رۆژ ده‌كات.
سه‌رچاوه: پێگه‌ی THE NEW YORK
لوقمان غه‌فوور