شاخەوانی گەنج و کەسایەتی ناسراوی شاری پێنجوێن و کوردستان ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی دووەم کۆچی دوایی کرد.
پەیامنێری سپی لە پێنجوێنەوە رایگەیاند " کەسایەتی دیاری پێنجوێن و دۆستی خەڵک و خاک و ژینگە و سەرۆکی گروپی شاخەوانی لە پێنجوێن بەڕێز (هەڵگورد نوری عەزیز) دوای ململانێ یەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد".
هەڵگورد نوری بە یەکێک لە شاخەوانە هەرە ناسراوەکانی سلێمانی و هەرێم دەناسرێت و ماوەیەکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووەو ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.