سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ 12ی جێنیوه‌ری ئاماده‌گی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیدا ده‌رباره‌ی ورده‌كاری ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ فلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی روسیا له‌هاوینی رابردوو له هلسنكی، ئه‌نجامیدا.
تره‌مپ وتی:"ئاماده‌م، گرنگ نییه"، له‌چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا بۆ فۆكس نیوز وتیشی:"من هیچ شتێك به‌شاراوه‌یی نایهڵمهوه، ناتوانم له‌وه زیاتر گوێ به‌م شتانه بده‌م!"
ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ چه‌ند سه‌عاتێك دوای راپۆرتێكی واشنگتۆن پۆست هات كه تێدا هاتووه كه ده‌ڵێت: "تره‌مپ كاری زۆری كردووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ورده‌كارییانه بشارێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پۆتن هه‌یه‌تی"، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه وتوشیه‌تی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوان خۆی و پوتین له‌پێنج یەکتربینینی جودا له‌دوو ساڵی رابردوودا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز- یش باسی دهستپێلهكاركێشانهوهی جیمس كومی به‌ڕێوه‌به‌ری FBI پێشووی کردۆتەوە و ده‌ڵێت: سه‌رۆك تره‌مپ كه بۆته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا چونكه هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی جیمس كومی به‌رێوه‌به‌ری پێشووی FBI له‌ئایاری 2017 ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مه‌له‌فی ده‌ستتێوه‌ردانی روسیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكای 2016ی هێنایه كایه‌وه.
سه‌رچاوه: CBS Evening News
لوقمان غه‌فوور