نازدار جزیری، خانمە گۆرانیبێژی كورد، یەكەم وێنەی خۆی و هاوسەر و منداڵەكەی لە ساڵی 2019 بڵاوكردەوە.
نازدار لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایكبوونی (كانی)ی كچی وێنەیەكی خێزانیی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی "ئەمە دوو ساڵە لەگەڵ ئێمە دەژی، خۆشی و سەبرت هێناوەتە ناومان".
ئەو خانمە گۆرانیبێژە، بە بۆنەی هاتنی ساڵی 2019ی زایینی زنجیرەیەك ئاهەنگ و كۆنسێرتی لە ئەورووپا ئەنجام دا، ساڵی ڕابردووش كلیپێكی نوێی بەناوی (بووك و زاوا) بڵاو كردەوە.
نازدار له ساڵی 1987 له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان لهدایکبووه له شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا چووهته ئهڵمانیا و تا ئێستا دوو ئهلبوومی گۆرانی بڵاوکردووهتهوه و له باشوری کوردستانیش ههوادارێکی زۆری ههیه، لەساڵی 2013 هاوسەرگیری لەگەڵ (ڕایبین) كردووە، خاوەنی كچێكن كە تەمەنی دوو ساڵە، لە ئەڵمانیا دەژین.