وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكرا

تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەر لە زیاتر لە یەك ساڵ و نیوە كۆتایی هاتووە و شەرعیەتی هەڵبژاردنیان نەماوە، ئەمڕۆ یەك شەممە (13-1-2019) داواكرا بۆ ئەوەی حكومەت كاربكات بۆ ئەوەی بەر لە كۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنەكە ئەنجام بدرێت .

حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رۆژی (16) ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان".

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی "داوا لە حكومەت دەكەین رێ و شوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە و كاتی بەڕێوەچوونی بخاتەسەرشانی خۆی ".

ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلایەن هاوڵاتیان هەڵبژێردراون، بەڵام ئێستا تەمەنیان بۆ شەش ساڵ درێژ دەبێتەوە و  شەرعیەتی هەڵبژاردنیانیشان لەدەستداوە.


PM:02:27:13/01/2019