پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " وەزیری نەوتی عێراق پێیراگەیاندوون کە هەرێمی کوردستان رۆژانە بڕی ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت ".
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێڕاق رایگەیاند:"دوێنێ شەممە وەزیری نەوت بانگهیشتی لیژنەکەمان کرا بو ، لەوێ رایگەیاند هەرێم رۆژانە نزیکی ٤۲٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێ" .
هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "ئەمڕۆ یەك شەممە لە کاتی موناقەشەی ماددەی ١٠ کە تایبەتە بە هەرێم ، بە شێک لەپەرلەمانتاران وتیان دەبێت ئەو ژمارەیەی کە وەزیری نەوت وتویەتی کە ٤۲٠ هەزارە بکرێتە ماڵ لەسەر هەرێم نەک ۲٥٠ هەزار وەک ئەوەی لە موزەنەدا هاتوە . رەخنەی زۆریان لە برگەی ج هەبو ، بەوەی کاتێک هەرێم ئیلتیزام نەکات چۆن موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بدرێت ، پێیان وابو ئەو برگەیە وادەکات هەرێم ئیلتیزام نەکات" .
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەشڵێت "ئێمە بە رونی پێمان گوتن ؛ هەر برگەیەک زیاد دەکەن بۆ ئەوەی هەریم ئیلتیزام بکات ئاساییە، بەلام مەعقول نیە و قبوڵیشی ناکەین حکومەتی ئیتیحادی تاکە وەرەقەی فشاری بریتی بێت لە موچەی فەرمانبەران ، دەبیت موچەی فەرمانبەران دور بێت لەو کێشەیە ، ئیدی حکومەتی ئیتیحادی چۆن هەرێم پابەند دەکات ئاساییە".
هۆشیار عەبدوڵا وتیشی" لەو روەوە تێگەییشتن هەیە بەوەی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دور بگیرێ، بەڵام بە لەرێگەی بەند و مادەی ترەوە هەرێم ناچار پابەند بکرێت نەوت بداتە سۆمۆ" .