لە کەمبێکی سنوری نێوان سوریا و ئوردن، ژنە ئاوارەیەکی سوری تەمەن ٢٨ ساڵ بەهۆی برسێتی و نەبونی پێداویستی بۆ خۆگەرمکردنەوە ئاگری لە جەستەی خۆی و منداڵەکانی بەردا.
شەوی رابردوو لە كامپی رەكبانی رۆژهەڵاتی سوریا کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان سووریا ژنێک بە ناوی "سوندوس فەتحوڵا"لە نێو چادرگەی کەمپاکە ئاگری لە خۆی و سێ منداڵی بەرداوە.
بە وتەی خالید عەلی بەرپرسی کامپەکە، هۆکاری روداوەکە بۆ نبونی خواردن و پێداویستی گەرمکردنەوە دەگەڕێتەوە، کە ماوەی سێ ڕۆژبووە سندوس بۆ خواردن و گەرمکەرەوەیەک بۆ منداڵەکانی گەڕاوە، بەڵام دوای ئەوەی بێ هیوابووە لە پەیداکردنی، هەستاوە بە سوتاندنی خۆی و منداڵەکانی تەواوی چاردرگەکەشیان سوتاوە.
لە کاتی روداوەکەدا دراوسێکانی بە هانای سندوس و منداڵەکانیەوە دەچن و، دەستبەجێ سندس و 3 منداڵەكەیان لە چادرەكە دەرهێناوە و گواستوویاننەتەوە بۆ بنكەكانی تەندرووستی و لەوێشەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ئوردن.