بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی کانونی دووەم، لە كۆمەڵگەی پیرزینی سەر بە شاری هەولێر کوڕ و باوكێك بەهۆی غازی سۆباوە گیانیان لەدەستدا،
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگاداركراوینه‌وه كه، كوڕ و باوكێك به‌یه‌كه‌وه له نێو ماڵی خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌ی پیرزین گیانیانیان له‌ده‌ستداوه، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی روداوەکە.
وتیشی، لە ئێستادا ته‌رمه‌كانیان نێردراون بۆ پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر و چاوه‌ڕێی راپۆرتی كۆتایی ده‌كه‌ین بۆ زانیانی هۆكاری راستی گیان له‌ده‌ستدانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا زانراوه به‌هۆی غازی زۆپاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەش كرد. کە باوكه‌كه ناوی حه‌مه‌ده‌مین ره‌سوڵ-ه‌و له‌دایكبوونی ساڵی 1967ە، هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌شی كه ناوى سه‌ردار حه‌مه‌ده‌مینه له‌دایكبووی ساڵی 1989یە.