کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دواخست بۆ رۆژی چوارشەممە 16ی کانونی دووەم. 

وابڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاووتوێکردنی پێنج بڕگە کۆببێتەوە.

بڕگەی یەکەم تایبەت بوو بە چاوخشاندنەوە بەو تانانەی پێشکەشکراون دەربارەی بوونی گومان لەسەر ئەندامێتی هەندێک پەرلەمانتار.

بڕگەی دووەمیش تایبەت بوو بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەی هەمواری یاسای سندوقی پارەی گێڕدراوە.

بڕگەی سێیەمیش تایبەت بوو بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای دەستەی دەستپاکی.

بڕگەی چوارەمیش تەرخانکرابوو بۆ خوێندنەوەی یەکەم پرۆژەیاسای بەدەستهێنانی نامەشروع.

بڕگەی پێنجەمیش خوێندنەوەی یەکەم دەبوو بۆ پرۆژەی هەمواری یاسای کۆمپانیاکان.



PM:04:16:14/01/2019