یەکێتی: لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاری دەکریت

 
وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند،" ئەگەر هەیە لەماوەی دوو هەفتەدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت".

سەعدی ئەحمەد پیرە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کە ناڵی ئێن ئاڕتی رایگەیاند " ئەگەر هەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریبکرێت و لێکتێگەیشتن لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت".

لە بارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکیشەوە، وتەبێژی یەکێتی باسی لەوەکرد، بۆ حزبەکەی گرنگە بەپەلە پارێزگارێک بۆ کەرکوک دابنرێت کە دەبێت یەکێتی بێت، پارتیش بەوە ڕازییە.

وتیشی، تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە لەگەڵ پارتی نەکردووە، بەڵام باس بکرێت دەبێت یان قبوڵی بکەن، یاخود کاندیدیان هەبێت، بەڵام تائێستا لە مەکتەبی سیاسی گفتوگۆیان لە بارەیەوە نەکردووە.

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەشداری نەکردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی لە کۆبوونەوەکان گەڕاندەوە بۆ نەخۆشی ناوبراو.




PM:09:02:14/01/2019