ترامپ بۆ ئۆردوغان:
بەخراپی مامەڵە لەگەڵ کورد مەکە


لە رۆژێکدا ترامپ دووجار داکۆکی لە کوردانی رۆژئاوا دەکات، ئەم ئێوارەیە لە پەیوەندیەکەی تەلەفونی دا ترامپ سەرپکی ئەمەریکا بە ئۆردوغان دەڵێت" بە خراپی مامەلە لەگەڵ کورد مەکە.

کۆشکی سپی لەسەر ئەو پەیوەندیە تەلەفونییەی نێوان ترامپ و سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە لەو پەیوەندیە جگە لەوەی ترامپ ئۆردوغانی ئاگاداری کردۆتەوە کە نابێت لەگەڵ کورد خراپ مامەڵە بکات، هاوکات باس لە دروستکردنی ناوچەی ئارام لەباکوری سوریا کراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان کردووە و جەختیان لەسەر بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان کردووەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیارەکەی تڕەمپ لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و ئامادەییشی بۆ هەر جۆرە پاڵپشتییەک بۆ ئەو وڵاتە دەربڕیوە.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان تڕەمپ و ئەردۆغان دوای ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا دێت کە ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئەمریکاهێرش بکاتە سەر کوردەکانی ڕۆژئاوا، ئەوا ئابوری تورکیا وێران دەکەن.



PM:09:59:14/01/2019