ئەمڕۆ 15ی كانونی دووەمی 2019 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێكەوت.
سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ بەشداریە لە لوتكەی ئابوری عەرەبی كە لە رۆژی 18ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و تا 20ی هەمان مانگ بەردەوامدەبێت.
ئەمە یەكەم سەردانی عادل عەبدولمەهدییە بۆ دەرەوەی وڵات، لەوكاتەوەی كە پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتووە.
لەئێستداد بەیروت ئامادەكاری دەكات بۆ رێكخستنی لوتكەی ئابوری عەرەبی كە لە 18ی كانونی دووەم دەستپێدەكات و سێ رۆژ دەخایەنێت.