سەرکۆماری تورکیا رایەگیاند، لەنێو سووریادا بە درێژایی سنووری تورکیا ناوچەیەکی ئارام لە لایەن ئێمەوە دروست دەکرێت و ئۆپەراسیۆنەکانیشمان بۆ سەر شەرڤانان دوادەخەین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەۆککۆماری تورکیا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا لەگەڵ ئەندامانی حزبەکەی رایگەیاند "ئهوانهی دهیانهوێت توركیا دهستهوهستان دانیشێت بهرامبهر به كهیفی خۆ چوون و هاتنی ئهو هێزانهی سووریایان كردۆته دهریاچهی خوێن و فرمێسك، ئهوانهن كه وایان لێكداوهتهوه ههمان كێشه بگوازنهوه ناو خاكی ئێمه، بهڵام ئێمه دهرفهتمان به كهس نهداوه و دهرفهت به كهسیش نادهین".
وتیشی، "توركیا دهوڵهتی برا كوردهكانیشمانه، داوایان لێ دهكهم، بهم گهمهیه ههڵنهخهڵهتێن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد "لەنێو سووریادا بە درێژایی سنووری تورکیا ناوچەیەکی ئارام لە لایەن ئێمەوە دروست دەکرێت، بیرتان بکەوێتەوە لە سەردەمی ئۆباماوە من جەختم لەمە کردووەتەوە، بابەتی ئەم ناوچە ئارامە وەک ٢٠ میل لە لایەن خۆیەوە (ترەمپ) گوزارشتی لێوەکرا کە ئەمە ناوچەیەکی ئارامە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر، هێڵێکی لەوشێوەیەیە".
هەروەها وتی ، کە "دەمانەوێت هەموو دونیا بزانێت کە پەکەکە و یەپەگە و پەیەدە لەگەڵ داعش هیچ کاتێک ناتوانن لێماننزیک ببنەوە".
سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەیشتوینەتە ئەنجامی جیاواز، ئەو ئامادەکارییە سەربازییانەی کە لە مانگی رابردوودا ئەنجامماندا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن تەواوبون، بەڵام پەیوەندی تەلەفۆنیم لەگەڵ ترەمپ ئەنجامداوە و سەرۆک ترەمپ وتی سەربازەکانم لە سوریا دەکشێنمەوە و ئێمەش وتمان جوڵە سەربازییەکانمان دوادەخەین".
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندیی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و هەردولا لەبارەی دۆخی سوریاوە گفتوگۆیان کردووە و تیایدا ئەردۆغان بە ترەمی راگەیاندووە، ئەگەر لە ڕووی لۆجیستیەوە هاوكاری داراییمان پێبگات ئێمەش ئەو ناوچە ئارامە دروستدەكەین و ئەو بابەتەش بە ئەرێنی دەبینم .