پارتی و گۆڕان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

کۆبونەوەى شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان  کۆتایى هات و تێیداهەردولا لەسەر پێکهێنانى دوو لیژنە رێککەوتن، "سپی" دەقی راگەیەندراوی هاوبەشی هەردولا بڵاو دەکاتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌؛ 
بەلاغی كۆبونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان

لە درێژەی بەڕێوەچونی هەوڵی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و خێراتركردنی گفتوگۆكان لەسەر بەرنامەی كابینەی نۆیەم ‌و پێكهاتەكەی، رۆژی (15)ی(1)ی (2019)، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوه‌. 

كۆبونەوەكە لە كەشێكی بەرپرسیارانە‌ و بە گیانی كاری هاوبەش ‌و پێكەوەیی لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو ‌و وەك، هەردولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاكسازی بنەڕەتی ‌و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچوو

هەردولا، كۆكبون لەسەر بونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربوەكان ‌و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردراوە هەردولا دو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت ‌و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت.
 
هەردولا جەختیان كردەوە لەوەی، دەبێت پەلە بكرێت ‌و چیدی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت ‌و رێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
پارتی دیموكراتی كوردستان 


PM:03:24:15/01/2019