ئەم خواردنانە بخۆو لەتوشبوون بەشێرپەنجە مەترسە
چەند جۆرێک خۆراک هەن ئەگەر بێت و ڕۆژانە بخورێن ئەوا توانای نەهێشتنی خانەی شێرپەنجەییان هەیە.
لێکۆڵەرەوان باسیان لەوە کردووە ئەگەڕر بێت و ڕۆژانە پێنج جۆر میوە و سەوزە بخورێت و لەگەڵ چەند جۆرێک خواردنی تەندرووستدا ئەوا بەدوور دەبن لەتووشبوون بەشێرپەنجە. هەندێک لەو خواردنەی دژی شێرپەنجەن ئەمانەن:
- میوەو سەووزە: میوەوو سەووزەکان پڕن لەڤیتامین و کانزاکان کە دەبنە هۆی نەهێشتنی چەند جۆرێک لە شێرپەنجە.
- چای سەووز: چای سەووز بەدژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێز دادەنرێت لەبەر ئەمەیە بە دژە شێرپەنجەیەکی بەهێز دادەنرێت.
ـ زۆرخواردنی تەماتە: زۆر خۆاردنی تەماتە دەتپارێزێت لەتووشبوون بەشێرپەنجەی سی، و شێرپەنجەی پرۆستات.
ـ بەکارهێنانی ڕۆنی زەیتوون: ڕۆنی زەیتوون دەتوانرێت بۆ چێشت لێنان و هەروەها بەکاڵیش بخورێت، بەکارهێنانی ئەم ڕۆنە بەدوورت دەگرێت لەشێرپەنجەی مەمک.
ـ ترێ: ناوکی ترێی سوور دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە هەر ئەمەشە وادەکات لەتووشبوون بەشێرپەنجە پارێزاوبیت.
ـ سیر و پیاز: خواردنی ئەم دووجۆرە خۆراکە دەتپارێزن لەتووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن، مەمک، جگەر.
ـ ماسی: چەوری ماسی کە پێک دێت لە ئۆمیگا ۳ ، دەبێتەهۆی ئەوەی بتپارێزێت لەتووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات.
ئا: هەـ ف
سەرچاوە: www.everydayhealth.com
PM:10:37:15/01/2019