وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی مەترسیدار لە كوردستان روونكردنەوە دەدات و ڕەتی دەکاتەوە کە بەهۆی نێرگەلەوە بێت.
دكتۆر خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوبووەته‌وه كه گوایه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له كافتریاكانی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌م هه‌واڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه و هیچ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده و مه‌ترسیدار له رێگه‌ی كێشانی نێرگه‌له‌وه بڵاو نه‌بووەته‌وه".
وتیشی: "كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه و نه‌زۆكی و بڕینه‌وه‌ی قاچه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه".