خۆبەخشەكانی تەندروستی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

سەرلەبەیانی ئەمرۆ خۆبەخشەكانی سنووری بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین خۆپیشاندانیكیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەكەن.

خۆبەخشان تەندرووستی ماوەی چەند ساڵیكە لە نەخۆشخانە و بنكە و مەڵبەندە تەندرووستیەكان بی بەرامبەر و بەخۆبەخش دەوام دەكەن ئەمڕۆ لەبەردەم بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین گردبوونەوە. 

دیدارعلی، یەكێكە لەو خۆبەخشانەی ئەمڕۆ بەشداری لە گردبوونەوەكە كردووە، بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "شەرمە بۆ وەزارەتی تەندروستی كە بریاری داوە خۆبەخشەكان نابێ خواردن بخۆن لەو شوێنەی دەوامی تێدادەكەن ئێمە زیاتر لەدوساڵە خۆبەخشین كەچی بەو جۆرە ڕێزمان لێدەگیرێت".

ریبین ئەحمد، نوینەری گشتی خۆبەخشەكانی ئیدارەی راپەرین بە "سپی میدیا"ی راگەیاند "ئیمە وەكو كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لەبەشەكانی تەندروستی كۆمەل و پەرستیاری و بایۆلوجی و سركردن و وزانست وتاقیگەی و كیمیا و مایكرۆبایۆلۆجی لە ماوەی رابردودا خزمەتمان كردوە لەسەرجەم بنكە و نەخۆشخانە تەندروستیەكان لە سنوری ئیدارەی راپەرین".

نوینەری گشتی خۆبەخشەكانی ئیدارەی راپەرین ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی خزمەتیكی زۆرجوانیان كردوە هەولیانداوە لەم سنورە كەرتی تەندروستی پەكی نەكەویت، بەلام بەداخەوە وەزیری تەندروستی و حكومەتی هەرێم زۆر بئئاگایە لە داواكاری ئیمە".

وتیشی "پیشتر داواكاریمان پێشكەشی ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی و پەرلەمانی كوردستان و وەزیری تەندروستیم كردوە تاكە قسەی وەزیری ئەوە بوو ئیوە خۆبەخشن بە لێننامەتتان پركردۆتەوە هەتا ئیستا هیچ مافیكیان پئ نەداوین ئیمە داوای دامەزراندن دەكەین وبەمافیكی رەوای خۆمانی دەزانین كە دابمەزرین" .

ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی قەیرانی دارایی سەدان پزیشك و كارمەندی تەندروستی مۆڵەتیان كردوە یاخود كۆچیان كرددوە بۆدەرەوەی وڵات ئەمەش بۆتە هۆی كەمی میلاك لەوەزارەتی تەندرووستی و خۆبەخشەكان جیگایان گرتوونەوە.

ئەمیر حەسەن





AM:10:52:16/01/2019