سێ بومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند

شەوی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە ناوچەكانی پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان هەژاند.

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران كاتژمێر9:47 ی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر ناحیەی سۆماری سنوری پارێزگای كرماشانی هەژاندووە.

كاتژمێر 4:26 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی گەیلانی غەربی هەژاندووە.

هەروەها كاتژمێر 5:25 ی بەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.9 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی قەسری شیرینی هەژاندو



PM:12:28:16/01/2019