بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی به‌شداریکردنیان له حکومه‌ت، به‌مزوانه شاندی دانوسانكاری پارتی سه‌ردانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی دەکات.
نوری حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی رایگه‌یاندووە" وه‌فدی پارتی سه‌ردانی کۆمه‌ڵ ده‌کات بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت."
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شوان رابه‌ر بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند " چاوه‌ڕێ ده‌کرێت پارتی سه‌ردانی کۆمه‌ڵ بکات بۆ ئه‌وه‌ی داوای به‌شداریکردنی له حکومه‌تی لێ بکات".
ئه‌و بەرپرسەی کۆمەڵ ئاشكرا كردوه " هه‌رکاتێک پارتی سه‌ردانی کۆمه‌ڵی کرد‌و داوای چونه حکومه‌تی لێ کرد، ئه‌وکات کۆمه‌ڵ وه‌ڵامی خۆی ده‌داته‌وه به‌پێی به‌رنامه‌و قه‌ناعه‌تی حزبه‌که‌ی".
کۆتایی هەفتەی رابردوو پارتی بە جیا لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆبووەوەو ئاراستەی کۆبوونەوەکان وەک راگەیاندرا ئەو دوو لایەنە بەشداری حکومەت دەکەن و لێژنەی جیاجیا دروستکراوە بۆ داڕشتنی بەرنامەی کابینەی نوێ.