پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه پێشتر ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبیلێك كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه تۆمەتبارێک ده‌ستگیركراوه، کە لەناو قەزای قەرەداغ پشێویی دروست كردووه و تەقەی لەئوتومبیلێک كردووه.
ئەوەشهاتووە، دوای ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیسیش، لەماوەیەکی کەمدا توانرا تۆمه‌تباره‌كه دەستگیر بکرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه كه لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندەو لەلایەن بەشی پۆلیسی قەرەداغەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.