به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و هەتا بەیانی بارانبارین به‌شێوه‌ی بچڕبچڕ به‌رده‌وام بێت.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌سناسی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و تا به‌یانی بارانبارین به‌شێوه‌ی نمه‌باران و مامناوه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌ندێك شوێنی وه‌ك سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
کەشناسی دەشڵێت، هاوکات له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ته‌مێكی چڕ ناوچه‌ی پیرمام-ی گرتوه‌ته‌وه كه مه‌ودای بینینی بۆ 200 مه‌تر كه‌مكردوه‌ته‌وه.
هەر لە راگەیەندراوەکەیدا کەشناسی رێژەی بارانبارینی له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بلاوکردوەتەوە.
بەپێی كه‌شناسی، زۆرترین باران له ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر باریوە، كه بڕه‌كه‌ی 10.6 ملمە.
بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بەمشێوەیەیە: