لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی جامیا شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید توشی دۆڕان هات، بەڵام سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتووی جامەکە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لیگانێس و لە ئەنجامدا ١-٠ یاریەکەی پێ دۆڕاند، بەڵام یانەکە بەهۆی ئەوەی یاری چوونی ٣-٠ بردۆتەوە، توانی پلیتێکی قۆناغی هەشت ببڕێت.
دوای دۆڕانەکەش راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دڵتەنگی لە ئاستی یاریزانەکانی دەربڕی نیگەران بوو بەهۆی نەبوونی یاریزانی هێڵی پێشەوە کە توشی پێکان بوون.