وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" ئافرەتێک لە گەرمیان تووشی ئەنفلەوەنزای بەرازبووە، بەڵام تووشبوون بە ئەنفلەوەنزای باڵندە تۆمار نەکراوە".
د. خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " دوو کەیس کە گومانی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزای بەرازیان لێدەکرا، بەمەبەستی پشکنین رەوانەی بەغدا کراون، دوای ئەنجامدانی پشکنینەکە دەرکەوتووە، یەکێکیان هەڵگری ڤایرۆسی (H1N1)ـە و تووشبووەکە ژنە و خەڵکی گەرمیانە. ئێستا دۆخی تەندروستی باشە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت".
ناوبراو کە بە رووداوی، راگەیاندوەوە" ئەو ئەنفلەوەنزای بەرازەی کە ئێستا باس دەکرێت، وەک سەرەتا جێگەی مەترسی نییە، بەڵکو وەک ئەنفلەوەنزای وەرزییە، ساڵانە خەڵک لە هەموو جیهان تووشی دەبن و، چارەسەریان بۆ دەکرێت".
دکتۆر خاڵس قادر، جەختی لەوەکردەوە "ئێستا کوتانی دژی ڤایرۆسەکە هەیە، هاووڵاتیان دەتوانن ئەو کوتانە وەربگرن، لەسەرەتای دەرکەوتنی ئەو نەخۆشیە کوتانی نەبوو، بەڵام ئێستا کوتانەکە هەیە".
سهبارهت بهبڵاو بونهوهی نهخۆشی ئهنفلۆنزای باڵنده ، وهزارهتی تهندروستی رونكردنهوه دهدات و هاوڵاتیان دڵنیا دهكاتهوه ، تا ئێستا هیچ حالهتێك له ههرێم تۆمار نهكراوه.