لە بەفربارینی ئەمڕۆ ١٧ ی کانوونی دووەمی سلێمانیدا پەیامنێرێکی کەناڵی رووداو لەبناری شاخی گۆیژە خەریکی رووماڵی بەفربارین و کەیف و خۆشی خەڵکەکە دەکات بە بەفربارینەکە.
ئەو پەیامنێرە کە سامان بەشارەتی یەو هاتووە رووپێووی کەیف و یاری و خۆشیەکانی خەڵک بکات، بەلآم خۆی دەبێتە بابەت و کۆمەڵێک کوڕ و کچ هێندە تۆپەلە بەفری پێدادەن، خۆی دەبێت بەبابەتی رووپێوکردنە رۆژنامەوانییەکە.
سامان بەشارەتی زۆر هاوار دەکات و دەنگ هەڵدەبڕێت کە خۆشەویستی بەتۆپەڵ نابێت، بەلآم خوێندکارەکانی وازی لێناهێنن هەر تۆپەڵی پیدا دەکێشن.