به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی، سامان گەرمیانی به هۆی نه‌خۆش كه‌وتنه‌وه سنوره‌كه‌ی جێهێشتوه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رادیۆی ده‌نگ، کە میدیایەکی ناوچەی گەرمیانە بڵاویکردەوە، سامان گه‌رمیانی كه له گۆرانكارییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه كراوه به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی ئه‌و حزبه، به هۆی نه‌خۆشیه‌وه كوردستانی جێهێشتوه.
ئیبراهیم كه‌ریم، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سامان گه‌رمیانی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی كردوه، به‌ڵام وه‌كخۆی وتی: وازی له پۆسته‌كه‌ی نه‌هێناوه.
ناوبراو به رادیۆی ده‌نگیشی وت: "كاك سامان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكیی له ئه‌ڵمانیایه‌و له‌م رۆژانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه".