بەرەسمی یانەی ریاڵ مەدرید چوونی گۆڵچیەکەی راگەیاند



ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چوونی گۆڵچیە یەدەگەکەی کیکۆ کاسیای لە یانەکە راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی رەسمی لەسەر چوونی ئەو گۆڵپارێزە بڵاوکردۆتەوەو ئاشکرایکردووە، کیکۆ کاسیا پەیوەندی بە یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزییەوە کردووە.
گرێبەستی ئەو گۆڵپاڕێزە لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە لە لە ریزی یانە پلە یەکەکانی ئەو وڵاتە یاری دەکات ، بۆ چوار ساڵ و نیوە.
کیکۆ کاسیا دوای هاتنی کۆرتوا، بووە گۆڵچی سێیەمی یانەی ریاڵ مەدرید و ئەم وەرزەش لە هیچ یارییەک پشتی پێنەبەسترا.



PM:07:11:17/01/2019