سێ هەڵبژاردەی تر گەیشتە قۆناغی شانزەی جامی ئاسیا


ئەمڕۆ سێ هەڵبژاردەی تر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی شانزەی جامی ئاسیای ٢٠١٩ مسۆگەرکرد.
هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ژاپۆن و ئۆزپەکستان و عومان بەرەسمی گەیشتنیان بۆ قۆناغی داهاتووی جامەکە بەدەستهێنا.
لەکۆتا یاری گروپی شەشەمی جامی ئاسیا، هەڵبژاردەی ژاپۆن توانی ٢-١ لە ئۆزپەکستان بباتەوەو بە یەکەمی گروپەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو، توانی ٩ خاڵ لە ٣ یاریدا کۆبکاتەوە.
ئۆزپەکستانیش بە دووەم و بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ سەرکەوت.
هەرچی هەڵبژاردەی عومانە، توانی ٣-١ لە تورکمانستان بباتەوەو پلیتێکی قۆناغی داهاتوو ببڕێت بە سێیەمی گروپەکەی.



PM:07:16:17/01/2019