پۆلیسی هەولێر لە بارەی کچەکانی کافتریاکەوە ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، کە ئەو کافتریایەی ئافرەتی بۆ ڕاکێشانی گەنجان بەکار دەھێنا، داخراوە.

ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەڵێت "ئەو شەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەو کافتریایەی ھەولێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە، لە ھەمان شەودا کافتریاکە لەبەر ئەو ھۆکارە داخرا".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند "ئەو ئافرەتانەی لە بەردەم جامی کافتریاکەشدا کە بۆ ڕاکێشانی گەنجان سەمایان دەکرد، دەستگیر کران و بەڵێننامەیان پڕ کردووەتەوە کە جارێکی دیکە ئەگەر ئەو کارە دووبارە بکەنەوە، کارتی نیشتەجێبوون (ئیقامە)یان لێ وەردەگیرێتەوە".

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گرتە ڤیدیۆی کافتریایەکی ھەولێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە، کە لە بەردەم جامی کافتریاکە چەند ئافرەتێک بۆ ڕاکێشانی گەنجان وەستاون و سەما دەکەن و ئەوەش کاردانەوەی خەڵکی لێکەوەتەوە

 


PM:09:31:17/01/2019