دژە تیرۆر ڕایگەیاند دوو ئه‌ندامی رێكخراوی داعش، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە "دوو تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی داعش، به ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جه‌دیع) و (قه‌حتان عه‌لی ئه‌حمه‌د جه‌دیع) له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران."
ڕاشیگەیاندووە، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتبه‌ستن به زانیاری و چاودێریكردنی ورد ئه‌نجامدراوه و ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی داعش‌یش به فه‌رمانی دادوه‌ر دوێنێ 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 ده‌ستگیركراون.
ڕوونیشی کردووەتەوە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، 6 گومانلێكراوی دیكه به كاری ترۆریستی ده‌ستگیركراون و رێكاری یاساییش به‌رامبه‌رییان ده‌گیرێته‌به‌ر.