ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە پلیتی قۆناغی هەشتی بەدەستهێنا



لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە بە بردنەوەی ٣-٠ لە لیڤانتی، توانی تۆڵەی یاری چوون بکاتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.
یانەی بەرشەلۆنە توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بباتەوە کە دوو گۆڵی دیمبلی و گۆلەکەی تریش میسی تۆماریکرد.
بە ئەنجامی هەردو یاریەکە بەرشەلۆنە توانی ٤-٢ براوە بێت.
وا بڕیارە سبەی هەینی تیروپشکی قۆناغی هەشت لە کاتژمێر ٧:٠٠ ئەنجام بدرێت و یانە سەرکەوتووەکانیش ئەمانەن(ڤالنسیا، ئیسپانیۆل ، بەرشەلۆنە، ریاڵ بیتس، ریاڵ مەدرید ، جیرۆنا، سیڤیلیا، خیتافی.





AM:01:37:18/01/2019