هەولێر.. چارەنوسی 700 کچە خوێندکار لە مەترسیدایە

چارەنووسى خوێندنى ٧٠٠ کچە خوێندکار لە قوتابخانەیەکى ئێواران لە هەولێر لەبەردەم مەترسیدایە، بە هۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەکەوە.

بەهۆى بڵاوبوونەوەى دەنگۆى گێچەڵکردن بە ژمارەیەک خوێندکارى قوتابخانەیەکی ئێواران لە شاری هەولێر لەلایەن شۆفێرانی پاسەوە، مەترسی لەسەر خوێندنی ٧٠٠ کچە خوێندکار دروست بووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی "
٢٠ شۆفێرى پاس ڕۆژانە هاتوچۆ بە خوێندکارانى ئەم قوتابخانەیە دەکەن، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ئەو دەنگۆیەشەوە بەشێک لە خوێندکارەکان لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لەو قوتابخانەیە دەردەهێنرێن و نابێت چیتر بخوێنن."

خوێندکارەکان دەڵێن ئەوەی دەوترێت ناڕاستە و هۆکاری دەنگۆکانیش دەگەرێننەوە بۆ بوونى کێشە لەنێوان شۆفێرەکان و بەرێوەبەرى قوتابخانەکە.

جگە لە گرفتی کچە خوێندکارەکان، بەشێک لە مامۆستایان دەڵێن بەهۆی بڵاوبونەوەى دەنگۆکانەوە ناوبانگى قوتابخانەکەیان زیانى پێگەیشتووە و  تووشی گرفت بوون. هەروەها شۆفیرى پاسەکان هاوشێوەى کچە خوێندکارەکان دەنگۆکان رەتدەکەنەوە و دەڵێن هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کچە خوێندکارەکان نییە.


سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەرەوەردە ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، ڕەنگە ساڵێکدا چەند حاڵەتێک هەبێت، بەڵام نەبووەتە دیاردە.



AM:09:37:18/01/2019